گادۆڵینایت – فلزی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-27-16:02:00 - کۆدی بابەت: 5578
گادۆڵینایت – فلزی

ناوه‌ڕۆك

گادۆڵینایت

گادۆڵینایت (Gadolinite)، زۆرجار پێیدەوترێت ئیتربایت، فلزێكی سیكاتییە و پێكدێت لە سیریۆم، لانثنۆم، نیۆدیمیۆم، ئیتریۆم، بریلیۆم و ئاسن، هاوكێشەكەی بریتییە لە (Ce,La,Nd,Y)2FeBe2Si2O10 ئەم فلزە پێێدەوترێت گادۆڵینایت - (Ce) یان گادۆڵینایت - (Y)، گەر توخمی ئیتریۆم زیاتر بوو لە فلزەكەدا ئەوا هێمای (Y) لەدوای دادەنرێت هەروەها گەر سیریۆم زیاتر بوو (Ce) دادەنرێت، ئەم فلزە زیاتر لە سوید، نەرویج و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (تێكساس و كۆلۆرادۆ) بوونیان هەیە.

پۆلێن   فلزی سلیكاتی (Nesosilicate)
هاوكێشە   (Ce,La,Nd,Y)2FeBe2Si2O10
پۆلێنی شترۆنز   9.AJ.20
سیستمی كریستاڵی   سیستمی كریساڵی تاك (Monoclinic)
پۆلێنی كریستاڵ شێوە پریزمی (2/m)
كۆمەڵەی بۆشایی   P21/n

تایبەتمەندییەكان

گادۆڵینایت تا ڕادەیەك دەگمەنە و بە شێوەی كریستاڵی ڕێك دروستدەبێت، ڕەنگەكەی ڕەشە و بریقەیەكی شووشەیی هەیە، ڕەقییەكەی بە پێوەری مۆھ لە نێوان 6.5 بۆ 7 پلەدایە، هەروەها هێزی كێشكردنی جۆرییەكە لە نێوان 4 بۆ 4.7 پلەیە، بەشێوەی بازنەیی دەشكێت و ڕوشاندنەكانی ڕەنگێكی خۆڵەمێشی سەوزیان هەیە.

دۆزینەوە و ناونان

گادۆڵینایت لە ساڵی 1800 بە ناوی فلززانی فیرلەندی یۆهان گادۆلین (Johan Gadolin)ـەوە ناونراوە، یۆهان یەكەم كەس بوو كە ئۆكسیدی ئیتریۆم لە فلز جیا بكاتەوە لە ساڵی 1792، هەروەها توخمی گادۆلێنیۆم (gadolinium) بە ناوی ئەمەوە ناونراوە، كاتێك یۆهان لەم فلزەی دەكۆڵییەوە چانسی لەدەستدا بۆ دۆزینەوەی توخمێكی نوێی تر، سەرەتا توخمێكی تێدابوو كە یۆهان وایدەزانی ئەلەمنیۆمە بەڵام لە ڕاستیدا بریلۆم بووە كە تا ساڵی 1798 بە نەدۆزراوی مایەوە.


سەرچاوەکان



1260 بینین